لە سلێمانی مامۆستای وانەبێژ بۆ چەند پسپۆڕییەك دادەمەزرێن



بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێكی نوێیان سەبارەت بە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بەدەست نەگەیشتووە و دەشڵێت: “لە سێ‌ پسپۆڕی 200 مامۆستای وانەبێژی دیكە دادەمەزرێنین”.

مامۆستا بەناز، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەوەی باس دەكرێت سەبارەت بە پێدانی نیو مووچە بە مامۆستایانی وانەبێژ لەكاتی پشووی هاویندا تا ئێستا بە نووسراوی فەرمی بەدەستیان نەگەیشتووە و ئاگاداری ئەو بڕیارە نین.

ڕاشیگەیاند، دوای ئەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە ئاگاداركرانەوە بە دامەزراندنی وانەبێژی دیكە، فۆڕمیان دابەش كردووە و 200 وانەبێژی دیكەمان بۆ مامۆستای (وەرزش و فیزیا و پەروەردەی تایبەت) بۆ ئەمساڵی خوێندن وەرگرتووە و ڕێكارە كارگێڕییەكانیان تەواوبووە.

وتیشی، “فۆڕمەكان و بڕوانامەكانیانمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ناردووە و بەرزكراوەتەوە بۆ وەزارەت، دەبێت ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی وەربگیرێت بۆ تەموویلی مووچەكانیان”.

ئاشكراشی كرد، دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی، ئەو 200 مامۆستایە بەپێی پسپۆڕی و پێویستی خوێندنگەكان دابەشیان دەكەین بەسەر ناوەندەكانی خوێندن.

دیسانەوە ڕیاڵ مەدرید و مپاپێ‌
پێشت دیسانەوە ڕیاڵ مەدرید و مپاپێ‌
لاوازی كێبڵی ساردی ئۆتۆمبێل كاریگەری چییە و چۆن چاك دەكرێت؟
دواتر لاوازی كێبڵی ساردی ئۆتۆمبێل كاریگەری چییە و چۆن چاك دەكرێت؟
ەیوەندیدار