نرخی نەوت بۆ ٨٦ دۆلار بەرزبوەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک زیاتر بەرزبووەتەوە.

لە کاتێکدا بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 82 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى ٢٢ سەنت دابەزیوە.

گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە وڵاتانی عێراق، روسیا، سعودییە، ئیمارات،جەزائیر، کوێت و عومان بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە، بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕ.

دەبێت ترەمپ لە ماوەی 10 ڕۆژدا بچێتە بەردەم دادگا
پێشت دەبێت ترەمپ لە ماوەی 10 ڕۆژدا بچێتە بەردەم دادگا
داوادەکرێت کۆتایی بە قاچاخچێتی دۆلار له‌ ئیبراهیم خه‌لیل بهێنرێت
دواتر داوادەکرێت کۆتایی بە قاچاخچێتی دۆلار له‌ ئیبراهیم خه‌لیل بهێنرێت
ەیوەندیدار