دەبێت ترەمپ لە ماوەی 10 ڕۆژدا بچێتە بەردەم دادگا



داواکاری گشتی ویلایەتی جۆرجیا 10 ڕۆژ مۆڵەتی خستە بەردەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و 18 کەسی دیکە بۆ ئامادەبوون لە بەردەم دادگا کە سەرجەمیان لە دۆسیەیەکی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی 2020 تۆمەتبار کراون.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، فانی ویلیس داواکاری گشتی ویلایەتی جۆرجیا بڕیاریداوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و 18 تۆمەتباری دیکە تا ڕۆژی 25ی ئەم مانگە بچنە بەردەم دادگا.

دۆسیەکەی ترەمپ پەیوەندی بە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی 2020ەوە هەیە کە تۆمەتبارە بە گوشارخستنە سەر بەرپرسان بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە.

ڕۆژی دووشەممە دەستەی باڵای سوێندخۆرانی ئەتڵانتا، ترەمپ و 18 کەسی دیکەی تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیان داوە.

فانی ویلیس، داواکاری گشتی جۆرجیا کە لە ساڵی 2021ەوە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا دەکات ڕایگەیاند، دەیەوێت لە ماوەی شەش مانگدا دادگاییکردنەکە کۆتایی بێت.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
پێشت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
نرخی نەوت بۆ ٨٦ دۆلار بەرزبوەوە
دواتر نرخی نەوت بۆ ٨٦ دۆلار بەرزبوەوە
ەیوەندیدار