بەرهەمی دار هەنجیرەکانی هەواری شار دەفرۆشرێت



ئەمڕۆ سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی پاركی هەواری شار هەڵدەستێت بە فرۆشتنی  بەرهەمی ٢٥٠ دار هەنجیری ناو پڕۆژەکە.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی پاركی هەواری شاری سەر بە سەرۆكایەتیمان هەڵدەستێت بە فڕۆشتنی بەروبوومی (٢٥٠) دار هەنجیری ناو پرۆژەی پاركی هەواری شار، پاڵپشت بە ماددەی (٢٩) بڕگەی دووەمی یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢١ لە یاسای فڕۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت.

مەرجەکانی فرۆشتن

١- لێكردنەوە گواستنەوەی بەرووبومەكان لە ئەستۆ بگرێت.

٢- ئاودانی دارەكان و خزمەتكردنیان تا كۆتایی بەرهەمی هەنجیرەكان لە ئەستۆ بگرێت.

٣- پارێزگاریی لە دارەكان بكات وە نەبێتە هۆی زیانگەیاندن.

٤- بارمتەیەك بە بڕی (٢٠/) لە نرخی خەمڵێنراو لێوەردەگیرێت تا كۆتایی كارەكەی، دواتر بۆی دەگەڕێنرێتەوە.

هەر كەسێك ئارەزووی كڕینی بەروبومەكەی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی/ بەشی موڵكایەتی بكات.

عەقڵی یاسایی كورد لەبەرامبەر دادگای ئیتیحادی عێراقدا
پێشت عەقڵی یاسایی كورد لەبەرامبەر دادگای ئیتیحادی عێراقدا
مەلەوانگەیەک لە کەلار تەقییەوە و بریندار هەیە
دواتر مەلەوانگەیەک لە کەلار تەقییەوە و بریندار هەیە
ەیوەندیدار