مەلەوانگەیەک لە کەلار تەقییەوە و بریندار هەیە



بەهۆی تەقینەوەی ماددەی کلۆرەوە لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی شاری کەلار، کە ٣٠ ژنی تێدا بووە، چوار ژن برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون. جێگری بەڕێوەبەری فریاکەوتنی کەلار دەڵێت، لەژێر ئۆکسجیندان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

ڕزگار لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، ڕایگەیاند “کلۆر لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی کەلار تەقیوەتەوە و لەکاتی تەقینەوەکەدا نزیکەی ٣٠ ژنی تێدابووە، لەنێویاندا ٤ کەسیان تووشی هەناسەتەنگی بوون و ئێستا لەژێر ئۆکسجیندان لە نەخۆشخانەکەمان”.

عەلی جەمال قدووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ئاگادار نەکراونەتەوە و دۆسێیەکە زیاتر پەیوەندی بە بەرگریی شارستانییەوە هەیە. وتیشی، “دۆسێکە بێتە بەردەستمان، لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەین و زانیاری لەسەر بڵاودەکەینەوە”.

هاوکات ئیبراهیم محەممەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کەلار وتی، تاوەکو ئێستا لە ڕووداوی لەو شێوەیە ئاگادار نەکراونەتەوە بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆ بکەن.

بەرهەمی دار هەنجیرەکانی هەواری شار دەفرۆشرێت
پێشت بەرهەمی دار هەنجیرەکانی هەواری شار دەفرۆشرێت
وێنە؛ تورکیا سنووری برادۆستی بۆردومان کرد
دواتر وێنە؛ تورکیا سنووری برادۆستی بۆردومان کرد
ەیوەندیدار