ڕەشەبایەكی بەهێز هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لەگەڵ بەردەوامی ئەم شەپۆلە گەرمایەی ناوچەكەی گرتۆتەوە، چالاكی با تا نزیكەی 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا زیاد دەكات و ئەوەش بە ڕەشەبایەكی بەهێز دادەنرێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بای باکوری ڕۆژھەڵات چالاکتر ئەبێت لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاویە سنورییەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر بەخێرای ٢٠ تا ٥٠کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا و لە کۆتایی ھەفتەدا کاریگەری کەمدەبێتەوە و نامێنێت.

لای خۆشیەوە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین “ڕەشەبا” بای باکوری خۆرهەڵات لەسەرجەم ناوچەکان زیاد بکات و چالاک بێت بەخێرایی 20 تا 60 کم لە كاتژمێرێكدا و لوتکەی بەهێزی ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممەی ئەم هەفتەیەیە، له زۆرینەی ناوچە نیمچە بەهێز بۆ بەهێز دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی چوار شەممەش لەهەندێ ناوچە بەکاریگەری کەمتر بەردەوام دەبێت تایبەت لەناوچەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم تاکاتەکانی دوانیوەڕۆی چوار شەممە و دواتر و لەدوانیوەڕۆی چوار شەممە بۆ ڕۆژانی دواتر بای شەماڵ، کەبریتیه لەبای باکور و باکوری خۆرئاوا چالاک دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوو شەممەوە و ڕۆژانی دواتر یەکەم قۆناغی دابەزینەوەی پلەکانی گەرما دەست پێدەکاتەوە لە یەکەم قۆناغدا پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2° تا 3° دادەبەزێت بەگشتی لەناوچەکان و دوای ماوەیەکی کەم قۆناغێکی تری دابەزین دەست پێدەکات، کەتیایدا پلەکانی گەرما کەمێکییتر دادەبەزن.

لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا ١٩ هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە
پێشت لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا ١٩ هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە
دواین زانیاری لەسەر گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا ئاشكراكرا
دواتر دواین زانیاری لەسەر گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا ئاشكراكرا
ەیوەندیدار