دواین زانیاری لەسەر گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا ئاشكراكرا



كادرێكی پێشكەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانی نێوان حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەوەی لە کاتی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەدا ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە.

سوبحی ئەلمەندەلاوی، نووسەر و كادری پێشكەوتووی پارتی بۆ (ئیرس نیوز) ڕایگەیاندووە، “شاندی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لە بەغدا بۆ گەیشتن بە فۆرمولەیەکی هاوبەش بۆ زامنکردنی مافەکانی هەموو لایەنەکان”.

ڕاشیگەیاندووە، گفتوگۆكان بۆ ئەوەیە بگەینە کۆدەنگی لەسەر یاسای نەوت و گاز، تاوەكو ئەوەی لە پەسەند كردنی یاسای بودجەدا ڕوویدا لە پەسەندكردنی یاسای نەوت و گاز دووبارە نەبێتەوە.

مەندەلاوی وتیشی، “ئەم یاسایە زۆر گرنگە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی عێراق هێشتا پشت بە یاسایەک دەبەستێت، کە لە کۆتایی حەفتاکان دەرچووە، بەتایبەتی کە نەوت 95%ی بودجەی عێراق پێکدەهێنێت، هەر بۆیە دەبێت یاسایەکی نوێ هەبێت، کە گۆڕانکارییەکان لەبەرچاو بگرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ یەك شەممە، ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی بۆ میدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی حكومەتی هەرێمی كوسدتان سەردانی بەغدا بكاتەوە و دواین داتا و زانیارییەكان لەبارەی داهاتەوە ڕادەستی بەغدا دەكرێت.

وتیشی، “لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە مووچەی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت و تاوەكو كۆتایی مانگ مووچەی هەردوو مانگەكانی 7 و 8 ڕەوانە دەكرێت”.

ڕەشەبایەكی بەهێز هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێشت ڕەشەبایەكی بەهێز هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بانكی ناوەندی بڕیاری نوێ‌ بۆ نرخی دۆلار ئاشكرادەكات
دواتر بانكی ناوەندی بڕیاری نوێ‌ بۆ نرخی دۆلار ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار