هەرگیز پاش لە خەو هەستان قاوە مەخۆرەوە



زۆرێک لە کاتی بەئاگابوونیان یەکسەر پەنا بۆ خواردنەوەی کوپێک قاوە دەبەن، پێیان وایە ئەمە دەبێتە هۆی باشترکردنی باری دەروونی و زیادبوونی تواناکانیان بە درێژایی ڕۆژ، بەڵام شارەزایان بۆچوونێکی دیکەیان هەیە.

بەپێی وتەی رێکس ئێزاب پسپۆڕی خەو: “هەرگیز نابێت لە یەکەم کاتژمێری پاش لە خەو هەستان قاوە بخۆیتەوە، ئەمەش چەندین هۆکاری پزیشکی لە پشتەوەیە”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتژمێری گونجاو بۆ قاوە خواردنەوە کاتژمێرێک پاش لە خەو هەستانە، چونکە کاتێک هەڵدەستیت لە خەو ئاستی کۆرتیزۆڵ بە شێوەیەکی سروشتی کەمدەکات.

هەروەها ڕوونیکردەوە: “کاتێک لە خەو هەڵدەستین ئاستی کۆرتیزۆڵمان لە لوتکەدایە، کۆرتیزۆڵ کە زۆرجار پەیوەندی بە فشارەوە هەیە، ئاستی هۆشیاریت بەرزدەکاتەوە، بۆیە خواردنەوەی کافاین لەکاتێکدا ئاستی کۆرتیزۆڵت لە بەرزە دەتوانێت دژی دابەزینیان کاربکات”.

ئاماژەی بەوەشدا کە بۆچی خواردنەوەی قاوە هۆکاری سەختی خەوتنە و وتی: لە ڕۆژدا مێشک مادەیەکی کیمیایی بەرهەم دەهێنێت کە پێی دەوترێت ئەدینۆسین، کە بە شێوەیەکی سەرەکی کار بۆ “بەرەوپێشبردنی خەو” دەکات.

هەروەها ڕوونیکردەوە، هەرچەندێک زیاتر بە خەبەر بیت، مادەکە کۆدەبێتەوە و یارمەتیت دەدات هەست بە خەواڵوویی بکەیت، بەڵام کافاین کارکردنی وەرگرەکانی ئەدینۆسین لە مێشکدا دەوەستێنێت و وادەکات هەست بە وریایی بکەیت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی خەوتن لە کاتی گونجاودا کارێکی قورس بێت لە شەودا.

ئاگر دارستانەکانی قەزای شارباژێڕی سووتاند
پێشت ئاگر دارستانەکانی قەزای شارباژێڕی سووتاند
بە هۆی تەقینەوەی غاز سێ کەس بوونە قوربانی
دواتر بە هۆی تەقینەوەی غاز سێ کەس بوونە قوربانی
ەیوەندیدار