ئاگر دارستانەکانی قەزای شارباژێڕی سووتاند



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، نزیکەی ١٠ هەزا دۆنم دارستان، پوش و پاوان لە گوندەکانی سەر بە قەزای شارباژێڕ سووتا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئاگرێك لە سنوری گوندەکانی ( بارێی گەورە، بارێی بچووك، موسەك و تیمار ) کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی نزیکەی (١٠) هەزار دۆنم دارستانی سروشتی، پوش و پاوان.

لە بڵاوکراوەکەشدا هاتووە،  لە پێناو کوژاندنەوەی ئاگرەکە مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتوونەتە شوێنی دیاریکراو، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنێکە و بوونی مین و تەقەمەنی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە سەخت بوو، دواجار بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای شارباژێڕ و پۆلیسی پاسەوانی سنورو هاووڵاتیانی سنورەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

لە پێنجوێن هاووڵاتیەك دەستگیر کرا
پێشت لە پێنجوێن هاووڵاتیەك دەستگیر کرا
هەرگیز پاش لە خەو هەستان قاوە مەخۆرەوە
دواتر هەرگیز پاش لە خەو هەستان قاوە مەخۆرەوە
ەیوەندیدار