ئایا قەرزەكەی عێراق گەنجانی هەرێم دەگرێتەوە؟



 

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی 50 ملیۆن دینار وەك قەرز بداتە گەنجانی بێكار و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت: “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێنمایی تەواو دەردەچێت بۆ پێدانی ئەو قەرزە”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە بودجەی گشتی سێ ساڵی پەسندكراوی عێڕاق، ٤٠٠ ملیار دینار تەرخان کراوە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی گەنجان و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێڕاق سەرجەم ڕێکارەکانی لەمەڕ ئەم پڕۆژەیەی تەواوکردووە.

ڕاشیگەیاند، بەپێی بودجە، بڕی 50 ملیۆن دینار وەك قەرز دەدرێتە گەنجانی بێكار و بڕی قەرزەکە بە شێوەی دوو پارەدان دەگەیەنرێتە قەرز وەرگر و یاسای نوێی قەرزکردن بەشداری لە دروستکردنی پڕۆژەی هەلی کار بۆ گەنجانی عێراق دەکات.

ڕوونیشی كردەوە، عێراق سێ ساڵی پڕ پڕۆژە و تا ڕادەیەك لاكردنەوە دەبێت لە بێكاری.

سەبارەت بەوەی ئایا ئەو قەرزە، گەنجانی هەرێم دەگرێتەوە؟ ئەو پەرلەمانتارە وتی، “تا ئێستا بەتەواوی ڕێنماییەكانی پێدانی قەرزەكە دەرنەچوون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە دەرچوونی ڕێنماییەكان ئەو بابەتەش ڕوون دەبێتەوە”.

 

بڕیاری كەمكردنەوەی پارەی “مۆدێرنی ئۆتۆمبێل” درا
پێشت بڕیاری كەمكردنەوەی پارەی “مۆدێرنی ئۆتۆمبێل” درا
 هەردوو وەزیری دارایی و ناوخۆی عێراق لەپەرلەمان ئامادەبوون
دواتر  هەردوو وەزیری دارایی و ناوخۆی عێراق لەپەرلەمان ئامادەبوون
ەیوەندیدار