هەردوو وەزیری دارایی و ناوخۆی عێراق لەپەرلەمان ئامادەبوون



ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٨/١٢ لە کارنامەی دانیشتنی ژمارە ٨ی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای دوو پەرلەمانتار هەردوو وەزیری دارایی و ناوخۆ بانگێشتکران بۆ وەلامدانەوە زارەکی لەسەر دوو بابەت.

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند. هەردوو وەزیرەکە بۆ دوو بابەتی گرنگ بانگێشتی پەرلەمان کران ، یەکەم /وەزارەتی دارایی و ئەو رێکارانەی وەزارەت گرتویەتیەبەر بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لە رێگەی بەئەلیکترۆنیکردنی سیستمی کۆکردنەوەی داهاتی گشتی لەباج و رسومات .

دووەم /وەزارەتی ناوخۆ و رێکارەکانی دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی نوێ ، و هۆکاری زیادکردنی رسوماتی پاسپۆرت لە ٢٥ هەزارەوە بۆ ٩١هەزار دینار؟

د.نەرمین ئاماژەی بەوەشداوە،لەدوای وەلامدانەوەی زارەکی وەزیری ناوخۆ سەرۆکی پەرلەمان چوار لیژنەی پەرلەمانی راسپارد( یاسا، دارایی.نزاهە، ئاسایش و ناوخۆ) بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن بۆ ئەو گرێبەستەی کراوە لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار وبەزووترین کات راپۆرت لەوبارەیەوە بدەنە ئەنجومەنی نوێنەران.

 

ئایا قەرزەكەی عێراق گەنجانی هەرێم دەگرێتەوە؟
پێشت ئایا قەرزەكەی عێراق گەنجانی هەرێم دەگرێتەوە؟
“گەنجینەی ئەمریكا بۆ دۆلار یاری بە چارەنووسی گەلی عێراق دەكات”
دواتر “گەنجینەی ئەمریكا بۆ دۆلار یاری بە چارەنووسی گەلی عێراق دەكات”
ەیوەندیدار