بڕیاری كەمكردنەوەی پارەی “مۆدێرنی ئۆتۆمبێل” درا



وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناتوانرێت گرێبەستی پشکنینی ئەلیكترۆنی ئۆتۆمبێل (هەززە – مۆدێرن) هەڵبوەشێنرێتەوە و جەختدەكاتەوە، كە پارەكەی كەم دەكەنەوە.

عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەکردووە، “پەرلەمانتار محەمەد ئەلخەفاجی، پرسیارێکی زارەکی ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ کرد سەبارەت بەوەی بۆچی تاوەكو ئێستا گرێبەستی پشکنینی ئۆتۆمبێلی ئەلیکترۆنی (هەززە) هەڵنەوەشێنراوەتەوە لەكاتێكدا چەندین پێشێلکاری یاسایی و بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان تێدایە؟”.

ئەلشەمەری ڕوونی کردۆتەوە، “ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەکی تەکنیکی پێکهێناوە، کە لە ڕاپۆرتەکەیدا جەختی لەوە كردۆتەوە، کە ناتوانرێت دەستبەرداری ئامێری پشكنینی ئەلیکترۆنی کارپێکراو بێت”.

دەشڵێت: “كرێی پشكنینی ئەلیكترۆنی ئۆتۆمبێل لەسەر هاووڵاتیان كەم دەكەینەوە”.

پشكنینی ئەلیكترۆنی ئۆتۆمبێل (مۆدێرن) لە عێراق و هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت و نرخی پشكنین لە هەرێم بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت 20 هەزار دینارە و بۆ جۆرەكانی دیكەش گۆڕانكاری بەسەردادێت و لە حاڵەتی دەرنەچوون لە پشكنین و چاككردنی پارچە خراپ بووەكان، دووبارە دەبێت پشكنین بكرێتەوە و بۆ جاری دووەم بڕی 10 هەزار دینار وەردەگیرێت.

وەزیری تەندروستی سەردانی خێمەی مانگرتوانی کفری کرد
پێشت وەزیری تەندروستی سەردانی خێمەی مانگرتوانی کفری کرد
ئایا قەرزەكەی عێراق گەنجانی هەرێم دەگرێتەوە؟
دواتر ئایا قەرزەكەی عێراق گەنجانی هەرێم دەگرێتەوە؟
ەیوەندیدار