نزیکە ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی



ڕۆژنامەی “Wall street Journal” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕایگەیاندوە، ئێران چەندین هەنگاوی ناوە کە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و بوون بەخاوەنی ئەو چەکە نزیکتری دەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا ڕایانگەیاندوە، کە “ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو خێرایی دروستکردنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی نزیک لەوەی کە بۆ چەک پێویستە، خاوکردوەتەوە، هەروەها بەشێک لە عەمبارەکانی کەمکردوەتەوە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە چەند مانگێکە دانوستانەکان بۆ زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران وەستاون.

دوای ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا لە ئێران سەریانهەڵدا، ئیدارەی جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “هەوڵەکان بۆ زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە کارنامەی خۆی دورخراونەتەوە”.

لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨وە ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ ڕاگەیاند و چەندین سزای جۆراوجۆری بەسەر ئێراندا سەپاند، دواتریش تاران وردە وردە پابەندبونەکانی خۆی بە ڕێککەوتننامەکە کەمکردەوە.

مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی كۆچی دوایی كرد
پێشت مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی كۆچی دوایی كرد
کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ ئاشکرادەکرێت
دواتر کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ ئاشکرادەکرێت
ەیوەندیدار