مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی كۆچی دوایی كرد



بەرەبەیانی ئەمڕۆ نوسەرو شاعیری دیار و گەورەی کورد مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی ساڵی ١٩٣٣ لە شاری کۆیە لە دایکبووە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە، ساڵی ١٩٥٢ -١٩٥٣ بۆ تەواوکردنی خوێندنی قۆناغی ئامادەیی چووەتە هەولێر، ساڵی ١٩٥٣- ١٩٥٤ بۆ تەواو کردنی خولی پەروەردەیی چووەتە بەغدا یەکەم دامەزراندنی وەک مامۆستا لە گوندێکی گەرمیان بووە.

هەر لە منداڵییەوە حەزی لە خوێندنەوە بووە و بە (گۆڤاری گەلاوێژ) دەستی پێکردووە، توانای نووسین و وەرگێڕانی بە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی هەبووە.

دوای ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠بەشدارییەکی کارای لە وەرگێڕانی کتێبەکانی قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەییەکاندا کردووە، چەندین نووسینی هەمەجۆری لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکاندا بڵاوکردوەتەوە وەک چیرۆک، بابەتی زمانەوانی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری، ڕۆمانەکەی نیکۆس کازانتزاکی (الاخوة العداء) ی کردووە بە کوردی و بەناوی (برا کوژی) بڵاویکردوەتەوە.

خواستی جیهانی بۆ نەوت ٢.٢ ملیۆن بەرمیل تێدەپەڕێنێت
پێشت خواستی جیهانی بۆ نەوت ٢.٢ ملیۆن بەرمیل تێدەپەڕێنێت
نزیکە ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی
دواتر نزیکە ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی
ەیوەندیدار