کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ ئاشکرادەکرێت



ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقرایگەیاند، بڕیاره‌ لە ١٨ بۆ ٢٥ی ئەم مانگە بەغدا پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە رەوانەبكات لەگەڵ گەیشتنی بودجەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکات.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەدوای بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی گشتی لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بۆ یەكەمجار هەرێمی كوردستان پشكی خۆی بەگوێرەی یاسای كارگێڕیی دارایی بە تەواوی وەردەگرێت، كە مانگانە تریلیۆنێك و ٢٥٠ ملیار دینارە بەبێ داهاتی ناوخۆ.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وتیشی: وادەی خەرجكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان لە نێوان ١٨ بۆ٢٥ی مانگدا دەبێت، لەو ماوەیەدا لیستی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق خەرجدەكرێت، بەگەیشتنی پارەش دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگى ته‌مموز (٧) ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

نیوەی مانگی ئاب(٨) تێپەڕدەبێت، هێشتا فەرمانبەران ومووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.

نزیکە ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی
پێشت نزیکە ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی
لە بارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٤ روونکردنەوە دەدرێت
دواتر لە بارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٤ روونکردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار