بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە کەسێک گیانی لەدەستدا



نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان لەپێنجوێن ڕایگەیاند،کاتژمێر ١٢ ی ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٣/٨/١١ تەرمی کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان،پاش پشکنین و کاری پێویست بە ووتەی شایەتحاڵەکان لە شاخێک لە پشتی گوندی گۆخڵانی ناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن خەریکی هەنگ بوون و بۆ هەنگوین گەڕاون،بەهۆی پێوەدانی دوو هەنگەوەو زۆری هەستیاری بەرامبەر هەنگەکان کەسەکە گیانی لەدەستداوە.

نەخۆسخانەکە ڕاشیگەیاند، کارمەندانی فریاکەوتن کاری پێویستیان بۆ کردوەو کاری پزیشکی دادی لە نەخۆشخانە بۆ کراوە.

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠ حاڵەتی پێوەدانی هەنگ و دوو پشک و مار لەسنووری قەزای پێنجوێن تۆمارکراوە و کاری پێویستیان بۆ کراوە.

نەخۆسخانەکە داوای لە هەنگەوانان و برا جوتیارەکان و شاخەوانان کرد،بە وریایی مامەڵە بکەن و لەکاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی پێوەدان بە زوویی بیگەیەننە نزیکترین نەخۆشخانە.

 

ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لەهەرێم تۆمارکرا
پێشت ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لەهەرێم تۆمارکرا
(مین) ئەو دوژمنە نادیارەی هەمیشە لە بۆسەدایە
دواتر (مین) ئەو دوژمنە نادیارەی هەمیشە لە بۆسەدایە
ەیوەندیدار