ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لەهەرێم تۆمارکرا



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بە گەرمترین رۆژی ساڵ دادەنرێت و لە خانەقین 53 پلەی سیلیزی تۆماركراوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، 11ی ئاب واتە ئەمڕۆ بە گەرمترین رۆژی ئەمساڵ دادەنرێت، بە تایبەت لە گەرمیان و هەولێر و كەركوك و دەوروبەری.

لە خانەقین پلەی گەرمی 53 پلەی سیلیزی تۆماركراوە، لە كەركوكیش 51 و هەڵەبجە 46 و هەولێر 48 و دهۆك 45 و سلێمانی 44 پلەی سیلیزی تۆماركراوە. نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران بووە كە 35 پلەی سیلیزی بووە.

كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێكیشدا بڵاویكردبووەوە، پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان روو لە دابەزین دەكات و لە سبەینێوە پلەكانی گرەما یەك تا دوو پلە دادەبەزێت.

 

هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد
پێشت هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد
بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
دواتر بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار