هەسارۆچکەیەک بەر زەوی دەکەوێت



سەنتەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ئاژانسی ناسای ئەمریکا کە تایبەتە بەو تەنانەی لە دەرەوەی بەرگەهەوای زەوییەوە بەرەو هەسارەی زەوی دێن ڕایگەیاند، نزیکبوونەوەی هەسارۆچکەیەک لە زەوی ئەگەری هەیە مەترسیی دروست بکات بۆ سەر زەوی و لەم مانگەدا پێیدا بکێشێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەنتەرەکە بڵاوی کردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەستێرەی ٦٠٣٧ (١٩٨٨ EG) بە دووری ٦.١ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی نزیکببێتەوە لە ٢٣ی ئاب کاتژمێر هەشت و ١٨ خولەکی بەیانی بە کاتی گرینویچ و بەر زەوی بکەوێت، بەو پێیەی ڕێڕەوەکەی لەگەڵ خولگەی زەویدا یەکدەبڕێت.

تیرەی ئەم هەسارۆچکە بچووکە لە نێوان ٤٣٠ بۆ ٩٦٠ مەتردایە و خێراییەکەی ١٤.٣ کیلۆمەترە لە چرکەیەکدا.

ئەوەی مایەی نیگەرانییە بەپێی پێوەرە زانستییەکان هەر تەنێکی بۆشایی ئاسمان لە دووری کەمتر لە ٧.٥ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی نزیکببێتەوە، ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر زەوی دروستبکات.

نوێترین زانیاریی لەبارەی دەنگۆی گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ
پێشت نوێترین زانیاریی لەبارەی دەنگۆی گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ
چوار کیلۆ تیئێنتی و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا
دواتر چوار کیلۆ تیئێنتی و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا
ەیوەندیدار