نوێترین زانیاریی لەبارەی دەنگۆی گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ



ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ نییە.

عومەر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، “دوێنێ نووسراوێک لە بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە کەتێیدا باس لەوەکرا کە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێشنیاریانکردووە مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست، لەڕاستیدا تا ئێستا هیچ بڕیارێک بەدەست ئێمە نەگەیشتووە”.

عومەر محەمد دەشڵێت “بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ نەهاتووە تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ”

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر گرانکردنی کارەبای سیتییەکان چی دەڵێت؟
پێشت ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر گرانکردنی کارەبای سیتییەکان چی دەڵێت؟
هەسارۆچکەیەک بەر زەوی دەکەوێت
دواتر هەسارۆچکەیەک بەر زەوی دەکەوێت
ەیوەندیدار