دەوامی خوێندكارانی پۆلی 1 بۆ 6ی بنەڕەتی دەبێتە بەیانیان؟



بەپێی ڕێبەری خشتەی بەشە وانەکانی ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۳ـ۲۰۲٤ دەوامی خوێندكارانی پۆلی 1بۆ 6ی بنەڕەتی دەكرێتە بەیانیان و بریكاری وەزارەتی پەروەردەش ڕایدەگەیەنێت، كە ئاگاداری ئەوە نییە.

بەپێی ڕێبەری خشتەی بەشە وانەکانی ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۳ـ۲۰۲٤، كە وەزارەتی پەروەردە بۆ خوێندنگەكان دەریكردووە و دەست (خەڵك) كەوتووە، دەوامی ئەو خوێندنگایانەی یەك دەوامین بەیانیان لە كاتژمێر 8 دەستپێدەكات بۆ تاوەكو كاتژمێر 1:40 خوولەك و هەر وانەیەك 40 خوولەك دەبێت و پشووی نێوان وانەكان 10 خوولەك دەبێت.

هەر بەپێی خشتەكە، ئەو خوێندنگایانەی دوو دەوامین، پۆلەكانی 1 بۆ 6ی بنەڕەتی دەخرێنە دەوامی یەكەمی بەیانیان بۆ هەردوو وەرزی خوێندن و ئاڵوگۆڕ بە شێوازی دەوامەكەیان نەكرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دەوامی بەیانیان لە كاتژمێر 8 دەستپێدەكات بۆ كاتژمێر 12:25 خوولەكی نیوەڕۆ و ماوەی پشووی نێوان وانەكان 5 خوولەكە و هەر وانەیەك 40 خوولەك دەبێت.

بەپێی بڕیارەكە، ئەو خوێندنگایانەی دوو دەوامین، دەوامی خوێندكارانی پۆلی 7 بۆ 9ی بنەڕەتی دەخرێنە دوانیوەڕوان.

بۆ بەدواداچوونی زیانر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوەو ڕایگەیاند، هەر شتێك لە پەیجی وەزارەتی پەروەردەوە بڵاوببێتەوە فەرمییە و ئەوەی لەوێوە بڵاونەكرێتەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

لای خۆشیەوە، د. سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ (خەڵك) وتی، “ئاگاداری ئەو بڕیارە نیم”.

هەردوو سایدی سەرەكی شەقامی نزیك باخی بەختیاری دەكرێتەوە
پێشت هەردوو سایدی سەرەكی شەقامی نزیك باخی بەختیاری دەكرێتەوە
جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار