هەردوو سایدی سەرەكی شەقامی نزیك باخی بەختیاری دەكرێتەوە



سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ شەقامی سەرەكیی هاتن و ڕۆشتن لە یەكتربڕی نزیك باخی بەختیاری دەكرێتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی کارکردنە لە قۆناغی دووەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یەکتربڕی نزیك باخی بەختیاری و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی سبەینێ ڕۆژی سێ‌ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٨/٨ کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی شەقامی سەرەکی سلێمانی تاسڵوجە (ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن) بە ڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە بەتەواوی.

ڕاشیگەیاندووە، ڕاستەوخۆ دوای کردنەوەی شەقامەکە دەست دەکرێت بە قۆناغی سێیەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، کە پێکهاتووە لە جێبەجێکردنی برگەکانی ناوەوەی ئەندەرپاسەکان و شەقامی لادان بۆیان و لەگەڵ بەشێک لە شەقامی گوندی زانکۆ و شەقامی قلیاسان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیای دەروازەی گەرمیان لە ژێر سەرپەرشتیاری ئەندازیارانی سەرۆکایەتیمان بە کوالێتییەکی بەرزی ئەندازیاری پڕۆژەکە جێبەجێ دەكەن.

 

لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك سێ تۆمەتبار دەستگیركران
پێشت لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك سێ تۆمەتبار دەستگیركران
دەوامی خوێندكارانی پۆلی 1 بۆ 6ی بنەڕەتی دەبێتە بەیانیان؟
دواتر دەوامی خوێندكارانی پۆلی 1 بۆ 6ی بنەڕەتی دەبێتە بەیانیان؟
ەیوەندیدار