“چاكسازییەكانی مەسرور بارزانی نەبوایە شتێك بەناوی قەوارەی هەرێم نەدەما”



جێگری سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر چاكسازییەكانی مەسرور بارزانی نەبوایە ئێستا قەوارەی هەرێم نەدەما.

هێمن هەورامی ، بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، سەرۆکی حکومەت خەرجیەكانی حكومەتی لە ٢٤٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ٦٠ ملیۆن دۆلار كەمكردەوە.

وتیشی:”مووچەی مانگانەی هەرێم پێویستی بە ٩١١ ملیار دینارە لەو ژمارەیە ٤٣٨ ملیار دیناری بۆ سلێمانییە و ٣٥٦ملیار دینار بۆ موچەی سلێمانی لە پارەی نەوت دەدرێت”.

راشیگەیاند، لە كابینەی نۆیەمدا ٤٠ ترلیۆن دینار خەرجكراوە ١٦ ترلیۆن دیناری بۆ سلێمانی بووە و شەفافیەت لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی نییە.

“تەنیا پارتی و نەوەی نوێ دەیانویست هەڵبژاردن بكرێت، لایەنەكانی تر بیانوویان دەهێنایەوەو لەگەڵ هەڵبژاردن نەبوون”. هێمن هەورامی وای وت.

” لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، پشت بە كشتوكاڵ دەبەستین”
پێشت ” لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، پشت بە كشتوكاڵ دەبەستین”
ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لە زاخۆ کوژرا
دواتر ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لە زاخۆ کوژرا
پەیوەندیدار