” لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، پشت بە كشتوكاڵ دەبەستین”



 

سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، بۆیە دەبێت پشت بە كشتوكاڵ ببەستین.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڤیدیۆیەكی 12 خولەكیدا نیگەرانیی جووتیاران بۆ ساخنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان، هەوڵەكانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە و هەناردەكردنی بەروبوومی ناوخۆیی بەتایبەت میوە بۆ وڵاتانی دەرەوە دەخاتەڕوو.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، جەخت لە یارمەتیدانی جووتیاران دەكەینەوە. ئاماژە بەوەش دەكات كە پێویستە وەبەرهێنانی زیاتر لە كەرتی كشتوكاڵیدا بكرێت كە ئەوەش وادەكات هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنێت، وەك چۆن كشتوكاڵ لە هەر وڵاتێك “بنەمای دروستكردنی ئابوورییەكی بەهێزە.”
لەبارەی هەناردەكردنی هەنارەوە مەسرور بارزانی دەڵێت، هەناردەكردنی هەنار دەستپێكێكە بۆ هەناردەكردنی بەرهەمەكانی دیكە.

ڕووسیا بە چڕی ئۆكراینی مووشەكبارانكرد
پێشت ڕووسیا بە چڕی ئۆكراینی مووشەكبارانكرد
“چاكسازییەكانی مەسرور بارزانی نەبوایە شتێك بەناوی قەوارەی هەرێم نەدەما”
دواتر “چاكسازییەكانی مەسرور بارزانی نەبوایە شتێك بەناوی قەوارەی هەرێم نەدەما”
ەیوەندیدار