یەکێتی وەبەرهێنەران داوا لە حکومەت دەکات چاودێری زیاتری سیتییەکان بکات



وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان داوا لە لایەنە حکومییەکان دەکات چاودێری زیاتری سیتییەکان بکەن و پێیوایە کە هەندێك لە وەبەرهێنەرەکان گرانکردنی نرخی خزمەتگوزارییەکان لەبەرژەوەندی خۆیان دەقۆزنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی کوردسات نیوز، رەخنەی لە سستی چاودێری و بەدواداچوونی حکومەت گرت بۆ کاری ئەو وەبەرهێنەرانەی کە پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکەن.

یاسین مەحمود ڕەشید ڕایگەیاند، بەرنامەی بەڕێوەبردنی سیتییەکان و چاودێریکرنیشیان لەلایەن حکومەتەوە لە ئاستی پێویستدا نییە.

ئاماژەشیدا بە گرانی کرێی خزمەتگوزارییەکان لە سیتییەکاندا و ڕوونیشیکردەوە کە لە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەدا زیاتر بەرژەوەندی وەبەرهێنەران ڕەچاو دەکرێت.

وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران ڕایگەیاند، ناکرێت هەموو هاووڵاتییان بخرێنە سیتییەکانەوە، بۆیە بە پێویستی زانی حکومەت ئاستی خزمەتگوزاری لە دەرەوەی سیتییەکان بەرزبکاتەوە.

وتیشی، ئێستا زیاتر لە 250 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە دروستکراون، بەڵام ئەو لیژنانەی بۆ چاودێریکردنیان پێکهێنراون، لە ئاستی پێویستدا نین.

٧٠٠ ملیۆن کەس لە جیهان پێویستیان بە خۆراک هەیە
پێشت ٧٠٠ ملیۆن کەس لە جیهان پێویستیان بە خۆراک هەیە
کۆشکی سەرۆکایەتی لە سودان وێرانبوو
دواتر کۆشکی سەرۆکایەتی لە سودان وێرانبوو
ەیوەندیدار