٧٠٠ ملیۆن کەس لە جیهان پێویستیان بە خۆراک هەیە



بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، وڵاتانی جیهان ڕووبەڕووی زنجیرەیەک قەیران دەبنەوە کە مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراک دروست دەکەن.

کاڤە زاهیدی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا، فرەچەشنی زیندەوەران و ژینگە لە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ، ڕایگەیاند، وڵاتانی جیهان هێشتا لە دەرەنجامەکانی پەتای کۆرۆنا ڕزگارییان نەبووە، لە کاتێکدا قەیرانەکانی جیهان ٧٠٠ ملیۆن کەسی لە جیهان ڕووبەڕووی نا ئاسایشی خۆراک کردووەتەوە.

قەیرانی جیهانی خۆراک پەیوەندیدارە بە گۆڕانە ژینگەییەکان، ململانێ و شەڕی نێوان وڵاتان، بۆیە چارەسەرکردنی قەیرانی خۆراک پێویستی بە دواداچوونی کارەساتە سروشتییەکانی وەک، وشکەساڵی، لافاو، شەپۆلی گەرما و کەم ئاویی هەیە.

لە ساڵی ٢٠٢١، بەرنامەی جیهانی خۆراک لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا ستراتیژیەتی سیستەمی خۆراکی ناوچەیی داڕشت، بە ئامانجی پێشخستنی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی خۆراکی ناوخۆیی لە وڵاتانی ئەفریقا، لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەس لە وڵاتانی ئەسیوپیا، سۆماڵ و کینیا پێویستیان بە هاوکاری خۆراک بوو.

هەروەها بەرنامەی جیهانی خۆراک کاردەکات بۆ دابینکردنی ئاوی بەردەوام بۆ جووتیاران و شوانکاران، یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی خۆراکی ناوچەکە دەدات، کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی لافاو و وشکەساڵی چڕبوونەوەی کارەساتە ژینگەییەکان زیانی بەرکەوتووە.

کشانەوەی ڕووسیا لە ڕێککەوتنامەی دانەوێڵەی دەریای ڕەش کاریگەری لەسەر قەیرانی برسێتی لە جیهان هەیە، بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، ئۆکرانیا بەشێکی زۆری دابینکردنی خۆراکی جیهان پێکدەهێنێت، لەوانە ٪١٠ی بازاڕی جیهانی گەنم، ٪١٥ی بازاڕی گەنمەشامی و ٪١٣ی بازاڕی جۆ، دوو لەسەر سێی ئەو گەنمەی لە ئۆکرانیا وە بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتوو هاوردە دەکرێت لە ڕێگەی بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە دەکرێت.

شێخ دارای كەشناسی: گەرما گەیشتە 50 بۆ پشوو ڕاناگەیەنرێت؟
پێشت شێخ دارای كەشناسی: گەرما گەیشتە 50 بۆ پشوو ڕاناگەیەنرێت؟
یەکێتی وەبەرهێنەران داوا لە حکومەت دەکات چاودێری زیاتری سیتییەکان بکات
دواتر یەکێتی وەبەرهێنەران داوا لە حکومەت دەکات چاودێری زیاتری سیتییەکان بکات
ەیوەندیدار