کۆشکی سەرۆکایەتی لە سودان وێرانبوو



پێکدادانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەختی سودان فراوانتر بووە، بەکارهێنانی چەکی قورس و تۆپبارانکردن دامەزراوە گرنگەکانی وڵاتی وەک، زانکۆی نێودەوڵەتی ئەفریقا وێرانکردووە.

میدیاکانی سودان وێنەی وێرانکارییەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی سودانیان بڵاوکردەوە، لە ئەنجامی پێکدادانە بەردەوامەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، شەڕ و پێکدادانەکان لە ١١٤ هەمین ڕۆژی بەرەو باشووری خەرتومی پایتەخت بڵاوبووەوە، بە تایبەتی لە دەوروبەری گەڕەکی فەیلەقی زریپۆش.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی فەیلەقی زرێپۆشدا بوون بەهۆی گرنگی ستراتیژییەکەی لە ناوچەکەدا.

گەڕەکەکانی شەجەرە، سەحافە، جەبرا، رومەیلە، کەلەکلە، غەزە و گەڕەکەکانی دیکەی باشووری خەرتومی پایتەخت، کاریگەری توندوتیژی بەردەوامی ناوچەکەیان لەسەر بوو، هێزە بە گژداچووەکانیش هاووڵاتیانیان ناچار کردووە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

وێنەی وێرانکارییەکانی باڵەخانەی “کۆشکی سەرۆکایەتی” لە ناوەندی خەرتومی پایتەخت لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، لە ئەنجامی تۆپباران و تێکهەڵچوونەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا.

لە ئەنجامی شەڕی بەردەوام دامەزراوە حکومییەکان، بانکەکان، وێستگەکانی کارەبا و ئاو وێرانکردنی بەرفراوانی لێکەوتەوە، لە نێویاندا بەناوبانگترین “بازاڕی عەرەبی” کە گەورەترین بازاڕە لە خەرتومی پایتەخت.

یەکێتی وەبەرهێنەران داوا لە حکومەت دەکات چاودێری زیاتری سیتییەکان بکات
پێشت یەکێتی وەبەرهێنەران داوا لە حکومەت دەکات چاودێری زیاتری سیتییەکان بکات
دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی پرسی بودجەی هەرێم دا
دواتر دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی پرسی بودجەی هەرێم دا
ەیوەندیدار