چەندین پارچەی شوێنەواری سەدەکانی ڕابردوو دۆزرانەوە



وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە پارێزگای زیقار ٥٢ پارچەی شوێنەوارییان دۆزیوەتەوە کە مێژوویەکی کۆنیان هەیە و بۆ سەدەکانی پێشوو دەگەڕێتەوە.

لەراگەیەندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکردووە، “مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی شوێنەوار و میرات، توانیان ٥٢ پارچە شوێنەوار بدۆزنەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی مێژوویی کۆن”.

پرۆسەی دۆزینەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو پارچە شوێنەوارییانە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ناوچەکە و شارەزایانی ئەو بوارە کراوە، بۆئەوەی بە شێوەیەکی پارێزراو بگەیەنرێتە مۆزەخانەکان.

بەوێنە: یەکێک لەبەتەمەنترینەکانی جیهان لە هەرێمی کوردستان دەژی
پێشت بەوێنە: یەکێک لەبەتەمەنترینەکانی جیهان لە هەرێمی کوردستان دەژی
عێراق لە بەرهەمی خورمادا کێبەڕکێ دەکات
دواتر عێراق لە بەرهەمی خورمادا کێبەڕکێ دەکات
ەیوەندیدار