عێراق لە بەرهەمی خورمادا کێبەڕکێ دەکات



پسپۆڕانی بواری بەرهەمی خورما ڕایانگەیاند عێراق خاوەندارێتی زیاتر لە ٦٠٠ جۆر بەرهەمی خورما دەکات، لایخۆیەوە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند عێراق گەڕاوەتەوە بازاڕەکانی کێبەڕکێی بەرهەمی خورما لە جیهاندا.

لیژنەی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکردووە، زیادبوونی بەرهەمی خورما لە وەرزی ئەمساڵدا دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی و فراوانی مەودای ئەو شەپۆلی گەرمایەی ناوەڕاست و باشوری عێراقی گرتووەتەوە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو دارخورمای تێدا دەچێنرێت و بڕێکی زۆر خورمای لێ بەرهەم دەهێنرێت.

محەمەد خەزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند ئێستا لە سەرەتای وەرزی خورماداین و بەرهەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار زۆر باشترە، ئەوەش بەهۆی چاککردنی رێگاکانی بەرهەمهێنان و ڕێکخستنی بازاڕی ناوخۆیی و هەناردەکردنی خورما بۆ دەرەوە لەگەڵ ڕێگریکردنی پیشوەختە لە مێرووە زیانبەخشەکانی دژ بە دار و بەرهەمی خورما.

ئەوە لەکاتێکدایە، وەزارەتی کشتوکاڵ لەماوەی ڕابردوودا رایگەیاند عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار تەن خورمای لە جۆری “زوهدی” هەناردەی وڵاتانی ئاسیا وەک هیندستان و چین کردووە، هەروەها خورمای هەناردەی ڕوسیا و وڵاتانی کەنداو کردووە کەبەهۆی باشی لە جۆرێتییەکەی دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵبگیرێت و بمێنێتەوە و ڕێژەی ٧٠٪ی کۆی گشتی بەرهەمی خورمای عێراق پێک دەهێنێت.

هاوکات، وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو، همارەی دارخورماکانی عێراق لەساڵی ١٩٧٩دا ٣٢ ملیۆن بووە بەڵام دوای هاتنی ئەمریکا لەساڵی ٢٠٠٣دا کەمی کردووە و گەیشتووەتە هەشت بۆ ١٢ ملیۆن و بەهەوڵی حکومەت و وەزارەتی کشتوکاڵ و پەرەپێدانی چاندنی خورما ئێستا عێراق بەڕێژەیی خاوەنی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دارخورمایە و ڕێژەکەش لە زیادبووندایە.

 

چەندین پارچەی شوێنەواری سەدەکانی ڕابردوو دۆزرانەوە
پێشت چەندین پارچەی شوێنەواری سەدەکانی ڕابردوو دۆزرانەوە
ئاسنگەرێک شەش مانگە چاوەڕوانی شارەوانییە
دواتر ئاسنگەرێک شەش مانگە چاوەڕوانی شارەوانییە
ەیوەندیدار