بەوێنە: یەکێک لەبەتەمەنترینەکانی جیهان لە هەرێمی کوردستان دەژی



ڕوشێ قاسم حسین بەپێی ناسنامەکەی تەمەنی ١٣٦ ساڵە، خەڵکی کۆمەڵگەی دووگرێیە لە قەزای شنگال.

ڕوشێ قاسم حسین ژنێکی ئێزدییە، لە ساڵی ١٨٨٧ لەدایکبووە. ھەموو ئەو ڕووداوانەی بەسەر ناوچەکە و عێراق و شنگالدا ھاتووە لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە تا ئێستای شنگال لە ھزریدا ماوەتەوە.

ڕوشێ قاسم تا ئێستاش قژی بە ڕەنگی سروشتی خۆی ماوەتەوە ئەو لە کاتی قژھۆنینەوەیدا دەڵێت، تا ئێستا ھیچ دەرمانێکم بەکار نەھێناوە ھیچ کاتێک قژی خۆم ڕەنگ نەکردووە ھیچ دەرمانێکی جوانکارییم بۆ قژ و دەم و چاوم بەکارنەھێناوە.

رەوشێ رادیۆیەکی ھەیە و ھەر کاتێک بێتاقەت دەبێت گوێ لە رادیۆکەی دەگرێت و دەڵێت، “ئەم رادیۆیە ئارامم دەکاتەوە، دەشڵێت، “پێشتر تەندروستیم باش بوو، بەڵام ئەم چەندساڵەی کەمپ زەحمەتی زۆرمان بینی بەرەبەرە بینایی چاوەکانم لەدەستداوە”.

رەوشێ قاسم تاوەکو ئێستا دوو جار هاوسەرگیری کردووە و زیاتر لە ١٥٠ نەوەی ھەیە.

 

دوای نۆ مانگ لە دیارنەمانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە
پێشت دوای نۆ مانگ لە دیارنەمانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە
چەندین پارچەی شوێنەواری سەدەکانی ڕابردوو دۆزرانەوە
دواتر چەندین پارچەی شوێنەواری سەدەکانی ڕابردوو دۆزرانەوە
ەیوەندیدار