گەنجان چی بکەن تا کاریان دەستبکەوێت؟



بێکاری بەرۆکی عێراقی گرتووە، عێراق پلەی سێیەمی لە بەرزی ڕێژەی بێکاریدا لە جیهان هەیە.

ساڵی ٢٠٢٢ ڕێژەی بێکاری لە عێراق ١٥.٥٪ بووە، هەرێمی کوردستانیش دۆخی لە ناوەڕاست و باشوور باشتر نییە

زۆرینەی ئەوانەی بێکارن گەنجانن، بەهۆی بێکاریەوە زیاتر لە  بازاڕ و شوێنی کارەکان کافتریا و چایخانەکانیان قەرەباڵغ کردووە.

لەگەڵ خاوەن نوسینگەیەکی هەلی کار باسی سەختی دەستکەوتنی کار دەکەین، کە بەشێک لە خاوەن کارەکان هەوڵدەدەن چەند کارێک بە یەک کەس بە مووچەیەکی کەمتر ئەنجامبدەن.

سەرباری کەمی دەرفەتی کار، بەڵام هەمیشە هەلێک بۆ دەستکەونتی کار هەیە، شێرکۆ عەبدوڵا بە گەنجان دەڵێت، کە پێش چوونە چاوپێکەوتنی کارێک چی بکەن تا دەرفەتی وەرگرتنیان زیاتربێت.

یەکێک لەو لایەنانەی کە خاوەن کار بۆ وەرگرتنی کارمەند گرنگە، پاکوخاوێنی و جلوبەرگی گونجاوی کارمەندەکەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی قەیرانە و کێشە یەک لە دوا یەکەکان خاوەن کارەکان ئێستا دەیانەویت بە پارەیەکی کەمتر کارمەندێک بهێنن و چەند کارێکی پێبکەن.

ئاسنگەرێک شەش مانگە چاوەڕوانی شارەوانییە
پێشت ئاسنگەرێک شەش مانگە چاوەڕوانی شارەوانییە
بەهای دۆلار دابەزی
دواتر بەهای دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار