ئاسنگەرێک شەش مانگە چاوەڕوانی شارەوانییە



تابلۆیەک گوزارشت لە کەشێکی جیاواز لە هیلاکی ئەم شارە دەکات، بەڵام خاوەن کارەکە شەش مانگە چاوەڕوانی شارەوانی سلێمانییە تا مۆڵەتی هەڵواسینی پێبدەن.

فوئاد عوسمان، ٥٦ ساڵە کاری ئاسنگەری دەکات، لە نەرم و هارمۆنی هونەر و سەختی کانزای ئاسن ئیستاتیکای ئافراندووە.

لە پاڵ ئاسنگەریەکەدا سەرقاڵی هونەرێکی جیاوازیشە، لە ئاسن وێنە دەنەخشێنێت، تابلۆکان جوان و بەهادارن، بەڵام کەس ناینکڕێت.

بۆ دروستکردنی ئەو تابلۆیانە سێ بۆ چوار ڕۆژی پێویستە، سەرەتا لەلایەن وێنەکێشێکەوە وێنەکەی بۆ دروستدەکات، دواتر ئەویش بە ئاسن دروستی دەکاتەوە.

فوئاد عوسمان ئێستا تابلۆیەکی بۆ دیوارەکەی نەخۆشخانەی شار لەسەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود ئامادەیە، وێنەکەی کوردەواریانەیە، گوزارشت لە شایی و ئاهەنگ دەکات.

بۆ هەواڵسینی تابلۆکەی سەرجەم ڕێکارەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی تەواو کردووە، چاوەڕوانی مۆڵەتی شارەوانی سلێمانییە.

ئەو نوسراوەی داوای ڕێگاپێدانی هەڵواسینی ئەم تابلۆیە دەکات، نزیکی شەش مانگە لە شارەوانی سلێمانییە، بەڵام هێشتا وەڵام نەدراوەتەوە.

ئێستا دەروونی خەڵکی ئەم شارە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە شەکەتە، بینینی ئیستاتیکایەکی لەم شێوەیە دەکرێت بۆ ساتێک ئەو شەکەتییە بڕەوێنێتەوە.

عێراق لە بەرهەمی خورمادا کێبەڕکێ دەکات
پێشت عێراق لە بەرهەمی خورمادا کێبەڕکێ دەکات
گەنجان چی بکەن تا کاریان دەستبکەوێت؟
دواتر گەنجان چی بکەن تا کاریان دەستبکەوێت؟
ەیوەندیدار