کاری پڕۆژە وەستاوەکان پاش ١٠ ساڵ دەستپێدەکاتەوە



پڕۆژە وەستاوەکانی هەرێمی کورستان پاش ١٠ ساڵ وەستانیان بەهۆی قەیرانی دارایی بەگەڕدەخرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دیوانی وەزارەت، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوار كۆبوونەوەیەكی تری لیژنەی باڵای ماستەرپلانەكانی شار و شارۆچكەكان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگا، شار و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی، هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكە کێشەی ماستەرپلانی شار تاوتوێکرا، ئەو ماستەرپلانانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە وەستاون، بەگەڕدەخرێنەوە، بەهۆی فراوانبوونی شارەوە ئەو شارانەی ماستەرپلانیان پێویستە بۆیان ئامادە بکرێت، ئەوانەشی پێویستییان بە گۆڕانكاری و هەمواركردنەوە هەیە بۆیان ئەنجام بدرێت، کارەکانیش لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پاڵپشتی دەکرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، تیشكی خستە سەر بابەتی ماستەرپلانی شار و شارۆچکەکان، ” دەستپێكردنەوەی پرۆژەی ماستەرپلانە وەستاوەكان و هەمواركردنەوەیان پێویستە كاری جدی لەسەر دەكرێت و لە ماوەیەكی نزیک هەنگاویی كردەیی بۆ دەنرێت، بە گروپ کار لەسەر ئەو پڕۆژانە بکرێت کە بەلای حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە گرنگە، هەموو شارەوانییەكانیش هاوكاری لیژنەكە بكەن لە پێدانی زانیاری، ڕاپۆرت، ڕاوێژ و پێشنیار سەبارەت بە تایبەتمەندی شوێنەكان.”

دارستانەکانی مەریوان ئاگریان گرتووە
پێشت دارستانەکانی مەریوان ئاگریان گرتووە
سودانی بۆ چاودێریکردنی کۆمپانیا و بانکەکان بڕیاری دا
دواتر سودانی بۆ چاودێریکردنی کۆمپانیا و بانکەکان بڕیاری دا
ەیوەندیدار