وەزیری دارایی باسی دوو مووچەی فەرمانبەران دەکات



وەزیری دارایی ڕایگەیاند، دوو مووچەیان لەای بەغدایە و چاوەڕێ دەکەین بینێرێت و ڕوونیشیکردەوە، هەر کاتێك پارەکە گەیشت، مووچە دابەش دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، دوو مووچەمان لای بەغدایە و چاوەڕێ دەکەین بینێرێت.

وەزیری دارایی بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچەی خستە ئەستۆی وەزارەتی دارایی عێراق و وتیشی: کەی پارە لە بەغداوە هات مووچە دابەش دەکەین.

لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە کە تا ئێستا کاتی هاتنی مووچە لە بەغداوە دیاری نەکراوە.

ئاوات شێخ جەناب ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە و ئێستا چاوەڕێی بەغدایە.

لێدوانەکەی وەزیری دارایی لە کاتێکدایە کە ژامرەیەك فەرمانگە لە سلێمانی، هەڵبەجە و گەرمیان بە هۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاندووە.

لەگەڵ ئەوەی ئێستا لە مانگی هەشتداین، هێشتا فەرمانبەران مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.

 

لە چەند ڕۆژی ئایندەدا مووچە دێت
پێشت لە چەند ڕۆژی ئایندەدا مووچە دێت
وەزارەتی شارەوانی: بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەك، زەوییەکی ڕوکنمان لە سلێمانی فرۆشت
دواتر وەزارەتی شارەوانی: بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەك، زەوییەکی ڕوکنمان لە سلێمانی فرۆشت
پەیوەندیدار