وەزارەتی کارەبا بەدواداچوون بۆ گرانی نرخی کارەبای سیتییەکان دەکات



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای ناڕەزاییەتیەکانی نوێنەرانی نیشتەجێبوونی (سیتییەکان) لە سلێمانی و دواتر لەهەولێر بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ نرخی کارەبای سیتییەکان بکات

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لە نزیک ئاگادار بوونی کێشە و گرفتی هاووڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا پێشوازیی لە نوێنەرانی گردبوونەوەی دانیشتووانی ستییەکان کرد کە لەبەردەم وەزارەتی کارەبا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەسەر نرخی کارەباکەیان گرد بووبوونەوە.

نوێنەرانی خۆپیشاندەران هیچ گلەییەکیان لەسەر خودی سیستەمی پێوەری زیرەک و پریپەید نەبوو، بەڵکوو بە پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ وەرگرتنی کارەبایەکی ٢٤ کاتژمێری وەسف کرد و گلەییەکەیان تەنیا لەسەر بەرزی نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری ستییەکان بوو، هەربۆیە داوای پێداچوونەوە بە نرخەکەیان کرد.

وەزیری کارەبا بەڵێنی پێدان لەگەڵ تیمی وەزارەت بەدواداچوونی جددی بۆ ئەم بابەتە دەکات و لێژنەیەک سەردانی ستییەکان دەکات و لە نزیکەوە بەدواداچوون دەکەن و پێشنیاز و بۆچوونی لێژنەکە بۆ وەزیر بەرز دەکاتەوە و بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدرێت.

لەماوەکانی رابردوودا نوێنەرانی یەکەکانی نیشتەجێبوون کە بە ( سیتییەکان) ناسراوە لەبەر گرانی نرخی یەکەی کارەبا ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەمڕۆش نوێنەرانی سیتتیەکانی هەولێر پاڵپشتی بۆ سلێمانی دەربڕی،

ئەمە لە کاتێکدایە نرخی یەکەیەک لە سلێمانی لە 18 دینارەوە کراوە بە 156 دینار و لە هەولێی کراوە بە 175 دینار

 

بەکارهێنەرانی تێلیگرام ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت بەکارهێنەرانی تێلیگرام ئاگادار دەکرێنەوە
نەخۆشخانەی مندالان ئاسانکاری بۆ دوو جۆر منداڵ دەکات
دواتر نەخۆشخانەی مندالان ئاسانکاری بۆ دوو جۆر منداڵ دەکات
ەیوەندیدار