بەکارهێنەرانی تێلیگرام ئاگادار دەکرێنەوە



سەنتەری میدیای دیجیتاڵی هۆشداریدا لە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی هاککردن کە بەکارهێنەران دەکاتە ئامانج لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تێلێگرامەوە.

سەنتەرەکە لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی بەوە کردووە کە “ترۆلەکان لینکی پەیوەندیکردن بەکاردەهێنن بۆ بەشداریکردن لە کەناڵێکی دیاریکراو، بەڵام کاتێک بەکارهێنەر بەستەرەکە دەکاتەوە، پەیامێک دەردەکەوێت کە داوای لێدەکات لە ڕێگەی ژمارەی تەلەفۆنەکەوە بچێتە ژوورەوە یان بارکۆدی بینراو سکان بکات”.

وە سەنتەرەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە “ئەگەر بەکارهێنەر کۆدەکە سکان بکات یان ژمارەی تەلەفۆنەکە دابنێت، ئەوا دەست بەسەر ئەکاونتەکەیدا دەگیرێت لە پلاتفۆرمی تێلێگرام.”

سەنتەرەکە جەختکردنەوە لەسەر “پێویستی دوورکەوتنەوە لە کردنەوەی بەستەری گوماناوی، هاوبەش نەکردنی کۆدی چوونەژوورەوە لەگەڵ کەس، هەروەها بەکارهێنانی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری بۆ پاراستنی ئەکاونتەکە” دووپات دەکاتەوە.

کێشەی کۆمپانیای پرۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان چارەسەردەکرێت
پێشت کێشەی کۆمپانیای پرۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان چارەسەردەکرێت
وەزارەتی کارەبا بەدواداچوون بۆ گرانی نرخی کارەبای سیتییەکان دەکات
دواتر وەزارەتی کارەبا بەدواداچوون بۆ گرانی نرخی کارەبای سیتییەکان دەکات
ەیوەندیدار