نەخۆشخانەی مندالان ئاسانکاری بۆ دوو جۆر منداڵ دەکات



نەخۆشخانەی مناڵان لەشاری سلێمانی ئاسانكاریی بۆ منداڵی توشبوی نەخۆشی ئیفلیجی مێشك و ئۆتیزم دەكرێت،و ژووری تایبەتیان بۆ تەرخان دەکرێت و ڕێگەش دەدرێت زیاتر لە هاوەڵێلکیان لەگەڵ بێت.

ئیدارەی نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵانی فێركاری بڕیاریدا، ئەو منداڵانەی بەپێی راپۆرتی پزیشكی، نەخۆشی ئۆتیزم یان حاڵەتی ئیفلیجی توندی مێشكیان هەیە، لەكاتی مانەوەیان لەنەخۆشخانەی منداڵان ژوری تایبەتیان بۆ دابین بكرێت، بەمەرجێك لەو كاتەدا نەخۆشخانەکە فشارێکی زۆریان لەسەر نەبێت.

نەخۆشخانەی مناڵان بڕیاری دا ئەو منداڵانە لەكاتی مانەوەیان لەنەخۆشخانە دوو هاوەڵیان لەڕەگەزی مێ لەگەڵدا بێت ، لەکاتێکدا ئەگەر ژووری تایبەت بەخۆیان هەبێت، رێگەبدرێت دایك و باوكیان لەگەڵیان بمێننەوە لەبەر پێویستی زۆریان بە چاودێریکردن و خزمەتکردنی منداڵەکە.

دیە ئەحمەد – خوێندکاری مەشقکار لە دارشتنەوەی ئەم هەواڵەدا بەشدار بووە.

وەزارەتی کارەبا بەدواداچوون بۆ گرانی نرخی کارەبای سیتییەکان دەکات
پێشت وەزارەتی کارەبا بەدواداچوون بۆ گرانی نرخی کارەبای سیتییەکان دەکات
یەكەم باران بارینی ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
دواتر یەكەم باران بارینی ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار