تەقینەوەیەک لە پاکستان کوژرانی ٤٠ کەس و برینداربوونی دەیانی تری لێکەوتەوە



میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردەوە لەئاکامی تەقینەوەیەک لە ناوچەی باجوار لە پاکستان ، ٤٠ کەس کوژران و دەیانی تریش بریندار بوون، تەقینەوەکە کۆنگرەیەکی سیاسی حزبی ئایینی لە ناوچەکە کردۆتە ئامانج

ئەختار حەیات گەنداپور، پشکنەری گشتی پۆلیسی خەیبەر پەختونخوا، لەسەر سنووری ئەفغانستان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، بڕیاربوو بەرپرسێکی باڵای حزبەکە وتارێک پێشکەش بکات، بەڵام پێش گەیشتنی بۆمبێک تەقیوەتەوە.

ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند، “ته قینه وەکە حزبی ( کۆمەڵەی زانایانی ئیسلام) ی کردۆتە ئامانج، کە ئەو حزبە لەئامادەکاریدابوون بۆ سازدانی کۆنگرەی خۆیان، ئەمەش  لەکاتێکدایە ئەو حزبە ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنەکان کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا لەو ناوچەیە بەڕێوە بچێت.

 

لە هەولێر جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبووەوە
پێشت لە هەولێر جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبووەوە
لە پەرلەمانی عێراقەوە لۆبی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت
دواتر لە پەرلەمانی عێراقەوە لۆبی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت
ەیوەندیدار