وتەبێژی پۆلیس دەربارەی شەڕەچەقۆکەی سلێمانی قسە بۆ “خەڵك” دەکات



وتەبێژی پۆلسی سلێمانی ڕایگەیاند بکوژ و کوژراوی شەڕەچەقۆکە یەکتریان ناسیوە و تۆمەتبارەکەش لە کاتی ژەوڵدان بۆ هەڵاتن دەستگیرکرا.

سەرکەوت حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵك”ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو کەس لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی بووە بە شەڕیان و یەکێکیان بە چەقۆ ئەوەی دیکەی کوشتووە.

ڕوونیشیکردەوە کە کوژراوەکە ناوی “س ج” لەدایکبووی ساڵی 2000-ەو تۆمەتبارەکەش لەدایکبووی 1971-ەو هەڵاتووە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو کە بکوژ و کوژراو یەکتریان ناسیوە و تمەتباری ڕووداوەکەش لە کاتی هەوڵدانی بۆ هەڵاتن بەرەو هەولێر، دەستگیرکرا.

یەکەم فەرمانگەی سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامی ڕاگەیاند
پێشت یەکەم فەرمانگەی سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامی ڕاگەیاند
جارێکی دیکە قەیرانی کارەبا لە عێراق سەرهەڵدەداتەوە
دواتر جارێکی دیکە قەیرانی کارەبا لە عێراق سەرهەڵدەداتەوە
ەیوەندیدار