یەکەم فەرمانگەی سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامی ڕاگەیاند



کارمەندانی شارەوانی سلێمانی بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە، بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بڕیاریاندا بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە دەوام بایکۆت بکەن.

کارمەندەکان ڕایانگەیاند تا ئەو کاتەی مووچەیان پێ دەدرێت، ناچنەوە بۆ دەوام و دواتر بە پاس، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەجێهێشت.

هەرچەندە لە کۆتاییهاتنی مانگی حەوت نزیك دەبینەوە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.

ناڕەزایی دژی پریپەید، سیتییەکانی هەولێریشی گرتەوە
پێشت ناڕەزایی دژی پریپەید، سیتییەکانی هەولێریشی گرتەوە
وتەبێژی پۆلیس دەربارەی شەڕەچەقۆکەی سلێمانی قسە بۆ “خەڵك” دەکات
دواتر وتەبێژی پۆلیس دەربارەی شەڕەچەقۆکەی سلێمانی قسە بۆ “خەڵك” دەکات
ەیوەندیدار