جارێکی دیکە قەیرانی کارەبا لە عێراق سەرهەڵدەداتەوە



هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا و بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما، وەزارەتی کارەبای عێراق پەککەوتنی کارەبای نیشتمانیی ڕاگەیاند.

ڕۆژی شەممە، وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەی ئەلبەکر لە پارێزگای بەسرە و کردەوەیەکی تێکدەرانە لە هێڵی سەڵاحەدین – حەدیسە، خزمەتگوزاری کارەبای نیشتمانی پەکی کەوت.

زیاد فازڵ وەزیری کارەبای عێراق، ڕێنماییدا بەپەلە لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی ئەو ئاگرەی کە لە وێستگەی لاوەکی ئەلبەکر ڕوویداوە.

ئاگرەکە بووە هۆی پچڕانی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لە نێوان ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا لیژنەیەکی دیکە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو کارە تێکدەرانەی بەرامبەر تاوەرەکان و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای سەڵاحەدین ئەنجامدران.

ئامادەکردنی: ئیلهام سەردار

خوێندکاری مەشقکار لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی

 

وتەبێژی پۆلیس دەربارەی شەڕەچەقۆکەی سلێمانی قسە بۆ “خەڵك” دەکات
پێشت وتەبێژی پۆلیس دەربارەی شەڕەچەقۆکەی سلێمانی قسە بۆ “خەڵك” دەکات
لە سلێمانی کەسێك کوژرا
دواتر لە سلێمانی کەسێك کوژرا
ەیوەندیدار