راگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە لە بارەی بۆردومانەکەی شارباژێڕ



دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە دەڤەری شارباژێڕ دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە 4 چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.

دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ی تەممووزی 2023، کاتژمێر 20:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی ڕەنگینە لە دەڤەری شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە 4 چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات
دواتر کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات
ەیوەندیدار