لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا



لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا ڕوویدا کەسێک گیانی لەدەستدا کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون و ماتۆڕسکیلێکدا، لەسەر ڕێگای هەڵەبجە – سەیدسادق لەنزیک گوندی قاجر ڕوویداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ڕووداوەکەدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستداوە و پۆلیسی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری ڕووداوەکە کردووە.

کارمەندێکی ئاسایش لە هەڵەبجە کوژرا
پێشت کارمەندێکی ئاسایش لە هەڵەبجە کوژرا
راگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە لە بارەی بۆردومانەکەی شارباژێڕ
دواتر راگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە لە بارەی بۆردومانەکەی شارباژێڕ
ەیوەندیدار