هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتن



هەرێم و بەغدا لەسەر پێنج خاڵ رێککەوتن و بەگوێرەی رێککەوتنەکە هەرێم سەرجەم داهاتی نەوتی و ٥٠٪ی داهاتی نا نەوتی رادەستی بەغدا دەکات، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراقی ماف و شایستەداراییەکانی هەرێم دەنێرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی بڵاویکردەوە، شاندی هەرێم و بەغدا رێککەوتوون و بەپێی بڕگەی دووەم لە مادەی ١٢ی یاسای بودجە، هەرێم پابەند دەبێت بە رادەستکردنی نەوت و ٥٠٪ی داهاتی خاڵە سنوریەکان بە عێراق، لەبەرامبەردا عێراق شایستەکانی هەرێم دابین دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی عێراق سەرجەم داهاتەکان دەخاتە سەر هەژمارێکی بانکی و پابەند دەبێت بە دابینکردنی سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێم، لیژنەیەکی هاوبەشیش لە نێوان هەردوو لا بۆ گفتوگۆکردن و بەدواداچوون دەربارەی داهاتی نانەوتی هەرێم پێکدەهێنرێت.

هەر لەو بارەیەوە  شاندی هەرێم لە بەغدا رایگەیاندبوو، دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق کۆبوونەتەوە و لە ئەنجامدا گەیشتوون بە رێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی ماددەکانی تایبەت بە پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق ، و کۆیت شایستەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق.

 

لەدهۆک هێڵی شەمەندەفەر دروست دەکرێت
پێشت لەدهۆک هێڵی شەمەندەفەر دروست دەکرێت
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان “نیگەرانم لە رووداوەکانی سووتاندنی قورئان”
دواتر سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان “نیگەرانم لە رووداوەکانی سووتاندنی قورئان”
ەیوەندیدار