سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان “نیگەرانم لە رووداوەکانی سووتاندنی قورئان”



ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی بۆ عەلی سیستانی رابەری باڵای شیعەکانی نارد و دەڵێت، “ئیدانەی هەموو کارێکی توندوتیژی و بڵاوکردنەوەی ترس لە مسوڵمانان دەکەین.”

گۆتێرێز ئەوەشی باسکردووە، لە رابردووشدا هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر ئیسلام و بێڕێزیکردن پێی ڕوون بووە و چەندین جار ئیدانەی سووتاندنی قورئان و بێڕێزیکردن بە ئاین و بیر و باوەڕەکانیان کردووە و بەردەوام دژی رق و جیاکاری و توندوتیژی  کاردەکەین و بەردەوام دەبین.

باسی لەوەشکرد، ئەوان بەردەوام لە رێگەی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانیانەوە هەوڵیان داوە رێگری لە هەموو کردەوەیەک بکەن کە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی رق و دوژمندارێتی ئاینی ،و پێویستە گرنگی بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و چەسپاندنی بەهاکانی بەزەیی لە کۆمەڵگەکانی جیهاندا بدرێت.

گۆتێرێز ئاشکراشی کردووە، سەرکردە سیاسی و ئایینییەکان ڕۆڵێکی گرنگی تایبەتیان هەیە لە بەرزکردنەوەی دەنگی خۆیان بەرامبەر بە دەرکەوتنی ڕق و کینەی ئایینی و ڕوونکردنەوەی چارەسەری گفتوگۆی ئاشتیانە، باشترین ڕێگایە بۆ بەرەوپێشبردنی لێکتێگەیشتن و ڕێزگرتنی یەکتر، لەوانەش ڕێزگرتن لە فرەچەشنی، کە ئەمەش شتێکی جەوهەرییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی یەکگرتوو و خۆڕاگر.

هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتن
پێشت هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتن
لەمەودوا شۆفێرانی تەکسی سزادەدرێن
دواتر لەمەودوا شۆفێرانی تەکسی سزادەدرێن
ەیوەندیدار