شاندی حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا



ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنە بەغدا و ئەمشەو یەكەم كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

دوای پەیوەندی هەردوو سەرۆك وەزیرانی مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ئەنجامی پەیوەندی هەردوو سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات”.

وتوشیەتی، “لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق درێژە بە كۆبوونەوەكانمان دەدەین، بەو ئامانجەی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق و مووچەی مووچەخۆران بگەینە ڕێككەوتن”.

هەفتەی رابردووش شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆمەڵێك كۆبوونەوە.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان واده‌يه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان دیاریدەکات
پێشت سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان واده‌يه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان دیاریدەکات
بانكی ناوەندی بۆ چاپی 20 هەزاری و لابردنی سفری سەر دینار بڕیاریدا
دواتر بانكی ناوەندی بۆ چاپی 20 هەزاری و لابردنی سفری سەر دینار بڕیاریدا
ەیوەندیدار