سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان واده‌يه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان دیاریدەکات



وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی و بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان بۆ دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات.

دڵشاد شەهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌رى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی وەرگرتنی بیروڕا بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٧/٢٦ شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە کە تیایدا بیروڕای حزب و لایەنەکانیان بۆ دياريكردنى وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە.

راشیگەیاندووە، ھێز و لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لەو ھەنگاوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە و ئامادەییان بۆ پشتیوانیکردن لە ھەنگاوەکە و پاڵپشتیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، نیشان داوە.

سەبارەت بە ئەنجامی کۆتایيی بەرنامەی سەردانەکانیش وتی: سەردانی ھەموو حزب و لایەنەکان دەکەین و پاش کۆکردنەوەی بیروڕاکانیان، نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات.

دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ھەڵوەشێنرایەوە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەوڵەکانی بە ئاراستەی پڕکردنەوەی بۆشایيی یاسایی لە ھەرێمی کوردستان و ئامادەسازی بۆ سازدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان دەست پێکرد.

لەو چوارچێوەدا کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی لە عێراق بانگھێشت کرد تا بە زووترین کات ئامادەکاری بۆ سازدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان بکرێت و وادەیەک بۆ سازدانی ھەڵبژاردنەکە دەست نیشان بکەن.

وەزیری دارایی: لەچوار ساڵی ڕابردودا کاری باشمان بۆ ژێرخانی خوێندنی باڵا کردووە
پێشت وەزیری دارایی: لەچوار ساڵی ڕابردودا کاری باشمان بۆ ژێرخانی خوێندنی باڵا کردووە
شاندی حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا
دواتر شاندی حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا
ەیوەندیدار