کۆمسیۆن لەڕێگەی لینکەوە دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە



 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بڵاویکردەوە سبەینێ دەرگای دامەزراندن بۆ کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکاتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگەوە، دەرگای دامەزراندن بۆ کارمەندانی سەر سندوقەکان بۆڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی  ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکاتەوە.

راشیگەیاند، شێوازی پێشکەشکردن بۆ دامەزراندن لەڕێی ئەم لینکەوە دەبێت (https://pcemp.ihec.iq)، سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی حکومەت دەگرێتەوە، بێجگە لە کارمەندانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان.

هاوکات خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و ئەو دەرچووانەش کە بڕوانامەیان خوار دبلۆمە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 3 كەسی خێزانێك گیانیان لەدەستدا
پێشت لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 3 كەسی خێزانێك گیانیان لەدەستدا
دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
دواتر دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
ەیوەندیدار