لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 3 كەسی خێزانێك گیانیان لەدەستدا



لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان مهاباد – بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 3 كەسی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوار شەممە 26-7-2023، لە ڕێگەی بورهانی نێوان شارەکانی مهاباد – بۆکان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (پراید و پێژۆ پارس) لە نزیک گوندی قەرەبڵاخ پێکیاندا دا، بەوهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک، کە لەنێو پرایدەکەدا بوون، گیانیان لەدەستدا.

کەمال ئاهمەند، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای مهاباد ڕایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلی پرایدەکە چوار کەسی تێدابووە، کە ئەندامی خێزانێکن. سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان، کە منداڵە بە برینداری گەیێندرایە نەخۆشخانەی مهاباد.

مانگی ڕابردوو، لە پارێزگای ورمێ 62 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.

دارایی هۆشداری لە سزادانی بانكی ناوەندی لەلایەن ئەمریكاوە دەدات
پێشت دارایی هۆشداری لە سزادانی بانكی ناوەندی لەلایەن ئەمریكاوە دەدات
کۆمسیۆن لەڕێگەی لینکەوە دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە
دواتر کۆمسیۆن لەڕێگەی لینکەوە دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە
ەیوەندیدار