بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلارەوە خۆپیشاندان دەستیپێكرد



بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، بەشێك لەهاوڵاتیان و كاسبكاران لەبەردەم بانكی ناوەندی عێراق لە بەغدا خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

بەگوێرەی زانیاریەكان، بەهۆی بەردەوامی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی، بەشێك لەكاسبكاران و هاوڵاتیان لەبەردەم بینای دادگای بانكی ناوەندی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و داوادەكەن، بەهای دۆلار لەبازاڕەكان بەرامبەر بەدینار دابەزێندرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەشێك لەهاوڵاتیان نیگەرانی بەرامبەر بە بەرزبونەوەی نرخی شتومەك و پێداویستیەكانیان ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دەردەبڕن و ئاماژەی بەوەدەکەن، بەرزبونەوەی دۆلار زیانێکی زۆری پێ گەیاندوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و دواتر بەهای ١٠٠ دۆلار ١٥٥ هەزر دیناری تێپەڕاند.

فەرمانبەرانی فەرمانگەیەك لە دژی دواکەوتنی مووچە مانگرتنیان ڕاگەیاند
پێشت فەرمانبەرانی فەرمانگەیەك لە دژی دواکەوتنی مووچە مانگرتنیان ڕاگەیاند
نرخی زێڕ و دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ و دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
ەیوەندیدار