هەستیاری لە وەرزی بەهاردا چییە؟



لە بەهاراندا وەرزی هەستیاری لە هەندێك كەسدا بە تایبەت لە قورگ و لوت و گوێدا دروست دەبێت، ئەویش بەهۆی گۆڕینی وەرز و ئەو تەنانەی لەگەڵ نەشونماكردنی گژوگیادا دەردەچن.

هەستیاری، نەخۆشییەكە تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە لە چۆنێتی دروستبوونی لەشیاندا وەڵامدانەوەیەكی خێرا هەیە بۆ ئەو تەنۆلكانەی كە لە هەوادا هەیە كە هەستیاری دروست دەكەن.

سوتانەوە و خورانی قوڕگ و ناو دەم بە تایبەتی لوت، هەروەها پژمین و گرانبوونی گوێچكە و زۆربوونی ئاوی لوت لە نیشانە دیارەكانی هەستیاری وەرزییە، ئەم نەخۆشییە مەترسیدار نییە، بەڵام كاتێك پشتگوێ بخرێت هەوكردن زیاتر دەبێت و تەندروستی كەسەكە نالەبار دەبێت.

پێویستە کەسەکە خۆی بپارێزێت لەوەی خۆڵ و تەپوتۆز نەچێتە قورگیەوە، لەگەڵ دووركەوتنەوە لە جگەرە كێشان و كەمتر چوونە ناو ئەو شوێنانەی كە بۆنی گیاو سەوزایی تێدایە.

 

هۆکار و نیشانەکانی هەستیاری لە وەرزی بەهار چییە؟

هەڵاڵەی گژوگیا، تۆز و خۆڵ، بۆن بەهەموو شێوازێک دەبنە هۆی تووشبوون بە هەستیاری.

هەستیاری لە وەرزی بەهار چەندین نیشانەی دەبێت، وەک: سوروبوونەوەو خورانی چاو، پژمین و هەندێک جار كۆكە ،خورانی قورگ و لووت و بەشی سەرەوەی ناو دەم ،خوران و سوربوونەوەو لیر لە لەشدا، ئاو هاتن لە چاو و لووت.

 

ڕێگاکانی خۆپاراستن کامانەن؟

كەم بەكارهێنانی جێڵ و كرێم و زەیتی قژ، چونكە دەبێتە هۆی ڕاكێشانی تۆز و دەنكۆڵەی تۆوەكان.

خۆشتن بە ئاوی گەرم، ئەمە دەبێتە هۆی ڕزگاركردنی ئەو كەسە لە هەڵامەت و كردنەوەی بۆریەكانی لوت.

خواردنەوەی چای نەعنا، بەهۆی بوونی چەندین ماددەی دژە ئۆكسید ئەو جۆرەی چا لەش لە هەستیاری دەپارێزێت.

خواردنی خۆراكی تون، توێژینەوە پزیشكیەكان دەریانخستووە كە خواردنی خۆراكی تون و بیبەری توون، دەبێتە هۆی پاككردنەوەی بۆریەكانی لوت، ئەمەش هەستیاری ئەو ئەندامە كەمدەكاتەوە.

نیاندەرتاڵ… دێوانەیەکەی پێش مێژوو چۆن لەناوچوو
پێشت نیاندەرتاڵ… دێوانەیەکەی پێش مێژوو چۆن لەناوچوو
وەزارەتی شارەوانی زیاتر لە ملیاریك و 327 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی خەرج دەکات
دواتر وەزارەتی شارەوانی زیاتر لە ملیاریك و 327 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی خەرج دەکات
ەیوەندیدار